Arif Yusuf
10 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
سه‌ڵاحه‌دین - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، ١٥ چەکداری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كوژران.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەفسەر بە پلەی نه‌قیب لە پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین، نو‌عمان جبوری باسی له‌وه كرد كه له باكووری پارێزگاكه به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی ئۆپه‌راسیۆن دژبه تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامدراوه و له ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و تیرۆریستانی داعشدا دروست بووه.
نو‌عمان جبوری باسی له‌وه كرد كه له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا، ١٥ تیرۆریستیی داعش كوژراون و نۆی دیكه‌شیان ده‌ستگیركراون.
هێزه‌كانی عێراق له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا، كۆنترۆڵكردنی تەواوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیان له‌و وڵاته راگه‌یاند كه به‌درێژایی نزیكه‌ی سێ ساڵ یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو به تایبه‌تی نەینەوا. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا تیرۆریستانی داعش له گونده‌واری پارێزگاكانی ئه‌نبار، دیالە، كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌ددین و مووسڵ خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و كرده دژبە هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.