Zana Natık Kerem
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
لە عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠ ھەزار و ٧٨ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، نۆ ھەزار و ٦١٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ھەروەھا ٦٥ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ ھەزار و ٦١٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ھەروەھا ٦٥ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠ ھەزار و ٧٨ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٧٦٨ ھەزار و ٧٥٣ کەس و لەو ژمارەیەش ١٩ ھەزار و ٦٠٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٥٨٦ ھەزار و ٦٧١ کەسی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ٢٦ ھەزار و ٢١٠ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەی شداوە کە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٥٠٣ ھەزار و ٣٣٥ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.