İdiris Okuduci
25 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2019
كه‌ركووك/سه‌ڵاحه‌ددین - AA
له ئاكامی زنجیرە پەلامارێکی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له پارێزگاكانی كه‌ركووك، مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین باکووری عێراق، پێنج كارمه‌ندی ئه‌منی كوژران و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن تۆڕی میدیای ئاسایشی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له میانی تێپه‌ڕبوونی سه‌ربازاندا له نزیك گوندی سه‌ڵاحییه له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، بۆمبێكی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا، دوو سه‌رباز كوژراون و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، نه‌قیب فه‌یسه‌ل جبوری له پارێزگای مووسڵ، باسی له‌وه كرد كه له نزیك شارۆچكه‌ی مه‌خموور هێرشكراوه‌ته سه‌ر ده‌ورییه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
فەیسەل جبوری باسی له‌وه كرد كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراودا، دوو چەکداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها نه‌قیب حه‌مید عوبه‌یدی له ئاسایشی كه‌ركووك، باسی له‌وه كرد كه چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو خاڵی ئه‌منیی كه بیره نه‌وتییه‌كانی خه‌بازه ده‌پارێزن. له‌و هێرشه‌دا یەک پۆلیس كوژراوه و دووی دیكه‌ش برینداربوون.