Sarmand Hameed
30 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، ٧٥ کەسی دیکە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و دوو کەسیش بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ٢٧ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکیی پێویست چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە لە ئێستادا دوو هەزار و سێ حاڵەتە، لەو ژمارەیە ٩٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و هەزار و ٣٤٦ حاڵەتیش چاکبوونەتەوە.
حکوومەتی عێراق بۆ رێگرییكردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتووەتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی هاتوچۆ، راگهیاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە، سینەماكان و چەند شوێنێکی دیکە، هەروەها وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.