Shamal Nouman Bakir
16 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2020
هەولێر - AA
گوتەبێژی فەرمیی بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عەمید یەحیا رەسول کوژرانی بەناو والی بەغدا سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ناسراو بە عومەر شەلال عبێد-ی راگەیاند.
عەمید یەحیا رەسول لە راگەیەنراویكدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە رایگەیاندووە، پشتبەستن بە زانیاری ورد، هێزەکانی سەربە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، بەناو والی بەغدا سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ناسراو بە عومەر شەلال عبێد و یاریدەرەکەی بۆ کاروباری راگەیاندن، لەیس جەمال ناسراو بە ئەبو بەرا کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتیكی عەرەبییە، کوشتووە.
گوتەبێژی فەرمیی بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عەمید یەحیا رەسول راشیگەیاندووە کە پێشتر هێزەکانی سەربە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بەناو والی پێشووی بەغدا، تیرۆریست ئەحمەد عیسا ناسراو بە ئەبو تەڵحە-یان کوشتبوو کە دواتر عومەر شەلال عبێد جێگای گرتبووەوە.