Murat Birinci,Ali Atar,Muhammet Ali Kemal
17 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
لە تورکیا بە کڕینی ١٩ هەزار و ٩٥٢ یەکەی نیشتەجێبوون لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە لایەن بیانییەکانەوە، زۆرترین یەکەی نیشتەجێبوون بە بیانییەکان لە میانی شەش مانگدا فرۆشرا.
فرۆشی یەکەی نیشتەجێبوون بە بیانییەکان کە بە خێرایی لەمساڵدا دەستیپێکرد و هەر بە هەمان گوڕوتین درێژەی هەبوو لە ماوەی نێوان مانگەکانی کانوونی دووەم-حوزەیراندا، گەیشتە ١٩ هەزار و ٩٥٢ یەکە.
لە نیوەی یەکەمی پارساڵدا، ١١ هەزار و ٨١٦ یەکەی نیشتەجێبوون بە بیانییەکان فرۆشرابوون و ئەوەش بە مانای ئەوە دێت کە ژمارەکە بەڕێژەی لەسەدا ٦٨،٩ زیادیکردووە.
کاتێک خاوەندارێتیی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە لایەن بیانییەکانەوە لە تورکیا تەماشا دەکرێت ئەوە دەبینرێت کە عێراقییەکان پێشەنگییان پاراستووە. لەدوای ئەوانیش هەریەک لە ئێرانییەکان، رووسەکان، ئەڵمانییەکان، بەریتانییەکان و کوێتییەکان دێن.
لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، عێراقییەکان سێ هەزار و ٣٣٧ یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیوە و لە پلەی یەکەمی ئەو بیانییانەدا دێن کە لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە تورکیا یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیوە.