Abdullah Abdulmanaf Shukur
15 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2022
ھەولێر-AA
قوتابخانەی نێودەوڵەتیی مەعاریف لە شاری ھەولێر، بە بەشداریی کۆنسوڵی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای پرۆگرامێکی بەربانگ کردنەوەی رێکخست.
ئەمڕۆ ئێوارە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢، قوتابخانەی نێودەوڵەتیی مەعاریف لە شاری ھەولێر، بە بەشداریی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی وەقفی مەعاریفی تورکیا، ئەکەریا ئاکچام، نوێنەری وەقفی مەعاریفی تورکیا لە عێراق، زەکی ئۆلاش و نوێنەرانی دامەزراوەکانی تورکیا لە ھەولێر و ھاووڵاتییانی تورکیا، پرۆگرامێکی بەربانگ کردنەوەی رێکخست.
قوتابخانەی نێودەوڵەتیی مەعاریف کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە شاری ھەولێر کرایەوە، پرۆگرامی بەکالۆریای نێودەوڵەتیی پەیڕەو دەکات.