Kasım İleri
29 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2021
واشنتتۆن – AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كاردانه‌وه‌ی خۆی نیشان دا سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژی له دژی خۆپیشانده‌ران له به‌غدا ئه‌نجام درا كه به‌هۆی نه‌بوونی خزمهتگوازارییهكانهوه رژابوونه سه‌ر شه‌قام و له ئاكامی دهستوهردانهكاندا دوو خۆپیشانده‌ر كوژران و ١٥٠ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، نێد پرایس رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژی زۆر و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌و خۆپیشانده‌رانه ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه رژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی".
پرایس به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كه پێشێلكارییه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و سه‌روه‌ری یاسا زیانی به ته‌واوی عێراقییه‌كان گه‌یاندووه گوتی: "پشتگیری له هه‌ر هه‌وڵێكی عێراق ده‌كه‌ین بۆ به به‌رپرسیارزانینی ئه‌م جۆره گرووپه چه‌كدارانه له‌و كاره نایاسایییانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و عێراقییانه‌ی ماف و ئازادییه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن".