Zana Natık Kerem
29 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناکرێت و ھاتووە: "بەڵکو لەسەر داوای حکوومەتی عێراق بە پابەندبوون بە سەروەریی نیشتمانیی، لە لایەن تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، چاودێری پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوختە، دەکرێت".
چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.