Ozhin Jola
23 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
كه‌ركووك- AA
کەمێک له‌مه‌وبه‌ر تەقینەوەیەک لە گەڕەکی راپەرینی دوو-ی کەرکووک روویدا و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی ئەبو وەلید، له گەرەکی راپەڕینی دوو، بۆمبێكی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه تەقینەوهكه، خێوه‌تی ئاماده‌كاریی رێوره‌سمی عاشورای شیعە مەزهەبەکانی کردووه‌تە ئامانج.
له‌وباره‌یه‌وه بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک، عەقید مازن غەریب، له لێدوانێكدا بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند له ئه‌نجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراودا، پێنج هاوڵاتی برینداربوون.