Heman Hussein Yaseen
28 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2021
ههولێر - AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد و بەئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار بە پرسەکە کۆدەبێتەوە و لە چوارچێوەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بڕیار دەدرێت.
بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ ،رێبەر ئەحمەد و بە بەشداریی ھەریەک لە وەزیری تەندروستی، سامان بەرزنجی و وەزیری پەروەردە، ئالان حەمەسەعید و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئارام محەمەد قادر و پارێزگارەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حکوومەت لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت لەسەر دۆخی تەندروستی و پێداچوونەوە بە رێکارەکانی خۆپارێزی و کردنەوە یان بەردەوامیدان بە داخستنی دەرگای قوتابخانەکان دەکرێت.