Zana Natık Kerem
28 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
پارێزگاری دیالە، موسەننا تەمیمی لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمنی کۆبوویەوە کە لە میانیدا گرژییەکانی ئەم دواییە کە لە سنووری پارێزگاکە روویاندابوو، تاوتوێکراوە.
سەرچاوەیەک لە پارێزگای دیالە بە میدیاکانی عێراقی رایگەیاندووە کە موسەننا تەمیمی لەگەڵ جێگیری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریق روکن عەبدولئەمیر شەممەری و فەرماندەی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، سامر حوسەینی کۆبووەتەوە و گوتی:
"لە کۆبوونەوەکەدا، گرژییەکانی ئەم دواییە کە لە سنووری پارێزگاکە روویاندابوو، تاوتوێکراوە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بڵاوکردنەوەی ھێزی ئەمنی زیاتر لە قەزا و ناحیەکان بە ئامانجی پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیر لە ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەیەوە کراوە.
ئەمەیش لە کاتێکدایە کە لەئێستادا باس لەوە دەکرێت کە رەوشی ئەمنی پارێزگای دیالە بەھۆی ھێرشەکانی داعشەوە خراپ بووە، ھۆزەکانی پارێزگاکەیش بە بیانووی نەبوونی ئاسایش و پاراستنی گیانی خۆیان، چەکیان ھەڵگرتووە.