Zana Natık Kerem
25 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، عومەر وائیلی ڕایگەیاند کە لە بەندەری ئوم قەسر سەربە پارێزگای بەسرە، دەست بەسەر ٢٢ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری "کریستاڵ"دا گیراوە.
عومەر وائیلی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە تیمەکانی سەربە دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە بەندەری ئوم قەسر، دەستیان بەسەر ٢٢ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری "کریستاڵ"دا گرتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو بڕە ماددەی ھۆشبەرەی کە دەستی بەسەردا گیراوە، لەناو ئۆتۆمبێلێکی ساردکەرەوە شاردرابووە، بۆ ئەوەی بھێنرێتە ناو عێراق.