Rewa Mahmood Hasan
26 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2021
سلێمانی-AA
لە ناوچەی مێرگەپان لە شاری سلێمانی، بەهۆکارى زێدەڕۆییکردن بۆسەر موڵکی گشتی، سێ سەرپێچىکار دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند کە لە سنووری مێرگەپان بەهۆکاری زێدەڕۆییکردن بۆسەر موڵکی گشتی، سێ کەسیان دەستگیر کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی-دا هاتووە "لە پێناو پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینکەى سنوورەکەیان مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى مێرگەپان دەرچونێکیان ئەنجام داوە و توانیان سێ سەرپێچیکار دەستگیربکەن بەهۆکارى زێدەرۆییکردن لەسەر موڵکى گشتى".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستى دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری رێکارى یاسایى.