Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2022
ھەولێر ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کوژرانی نۆ تیرۆریستی داعشی رایگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر حەشارگەیەکی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی حەزەر باشووری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، خۆکوژێکی داعش خۆی تەقاندووەتەوە.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزە عێراقییەکان و ژمارەیەک تیرۆریستی داعش روویداوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکەدا، ھەشت تیرۆریستی داعش کوژراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو چەکداری سەربە لیوای ٤٤ی حەشدی شەعبی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەیش برینداربوون.