Heman Hussein Yaseen
24 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە سێ کەسیان بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤/١٠/٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، راگەیاندراوێکی لە پەڕەی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و، تیاییدا ھاتووە: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد سێ کەسیان بە ناوەکانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ک.ش.ھ) بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کرد".
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو: "تۆمەتباران لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێک ماددەی ھۆشبەر و کەلوپەلی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکانیان لەدەست گیراوە و، دەست بەسەر ماددەکان و کەلوپەلەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ رێک خرا و بەپێی ماددە ١٤ی ھۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، راگیران".