Abdulhameed Husseın Karam
18 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر - AA
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، محەمەد مەولود یاقوت کرد.
ماڵپەری فەرمی مەسعود بارزانی بڵاوی کردەوە لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و بایەخی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و کوردستان و کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە، ھەروەھا دۆستایەتیی و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کران.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: "لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ کراوە و جەخت لە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان و رەنگدانەوەی لەسەر بڕیارەکانی حکوومەتی تازەی عێراق کرایەوە".
هەروەها ھاتووە "لەو دیدارەدا باس لە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی باب و باپیرانیان و کۆتاییھاتن بە ئێش و ئازار و ژیانی ئاوارەیی خەڵکی دەڤەری شنگال کرایەوە".