05 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2024
ھەولێر - AA
کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، ئەرمان تۆپچو لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە و، پێکەوە لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و قۆناغی پاش ھەڵبژاردن گفتوگۆیان کرد.
لە دیدارەکەى قوباد تاڵەبانی و ئەرمان تۆپچو باس لە نەخشەڕێگای پاش ھەڵبژاردن کرا و، هەردوولا ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکوومەت و بارودۆخی گشتییان تاوتوێ کرد و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد ئەوان پلان و بەرنامەی تایبەتی چاکسازیخوازییان بۆ داھاتوو ھەیە و لە ھەوڵەکانیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکان بەردەوام دەبن.
لای خۆشییەوە کونسوڵی گشتیی تورکیا تۆپچو، ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و ھەرێمی کرد لە بوارە جیاوازەکاندا.