Zana Natık Kerem
20 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیر کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دەسەڵاتی دادوەریی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر کردووە.
باس لەوەش کراوه، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، یارمەتی دارایی پێشکەش بە کەسوکاری تیرۆریستانی داعش لە شاری مووسڵ کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەستگیرکراوەکەدا گیراوەتە بەر.