Zana Natık Kerem
03 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2022
ھەولێر ــ AA
بە بەشداری ژمارەیەک زۆر لە شیعەکان نوێژی جەژنی رەمەزان لە مەزارگەی ئیمام عەلی لە شاری نەجەف باشووری عێراق ئەنجام درا.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، شیعەکان بە مەبەستی بەشدارییکردنییان لە نوێژی جەژنی رەمەزان لە شاری نەجەف روویان لە مەزارگەی ئیمام عەلی کرد.
ئەمەیش لە کاتێکدایە پێشتر دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق دوێنێ دووشەممە دووی ئایاری ٢٠٢٢ی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری کردبوو.
بەڵام مەرجەعی باڵای ئاینی شیعە، عەلی سیستانی ئەمڕۆ سێشەممە سێی ئایاری ٢٠٢٢ی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری کرد.