Abdullah Abdulmanaf Shukur
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2021
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، قەدەغەی ھاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەو تاوەکو ٠٦:٠٠ی بەیانی دەبێت.
وەزارەتهكه لە چوارچێوەی رێكارهكانی رێگرییكردن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بهیاننامهیهكی بڵاوکردەوە و تێدا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
لە بهیاننامهكهی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بەوەکراوە کە، " قەدەغەی ھاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەو تاوەکو ٠٦:٠٠ی بەیانی جێبهجێدهكرێت"، بهڵام بهپێی بهیاننامهكه رێگە دەدرێت بە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستیيەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و رۆژنامەوانان، ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان.
راشگەیەندراوه كه، "ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق بەردەوامدەبێت".
بڕیارە نوێیەکانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەوی ٨ی نیسانی ٢٠٢١ تاوەکو کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەوی ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ جێبەجێدەکرێن.