Heman Hussein Yaseen
26 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
ههولێر - AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی براخ لەسەر رێگای نێوان ھەولێر-پیرمام دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز بیستراوە و تا ئێشتاش دەزگا فەرمییەکان ھیچ لێدوانێکیان لەمبارەیەوە نەداوە.
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، ئەوانەی قسە لە ڤیدیۆکەدا دەکەن دەڵێن مووشەکێک لە شوێنە کەوتووەتە خوارەوە و زیان بە خانوویەک گەیشتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووشدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم رایگەیاند کە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە شەش موشەک کراوەتە ئامانج و، ئەوەیشی خستەڕوو کە مووشەکەکان لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای نەینەواوە ئاراستەکرابوون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم رایگەیاند کە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە شەش موشەک کراوەتە ئامانج و، ئەوەیشی خستەڕوو کە مووشەکەکان لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای نەینەواوە ئاراستەکرابوون.