Heman Hussein Yaseen
26 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
ھەولێر - AA
بەرەبەیانی دەنگێکی بەھێز لە شاری ھەولێر بیسترا و دواتر لەلایەن بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆیەک دەرکەوتووە کە مووشەکێک لە گوندی براغ لەسەر رێگای نێوان ھەولێر- پیرمام کەوتووەتە خوارەوە.
رووداوەکە لە گوندی براغ بووە و بە دووری سێ کیلۆمەتر لە نزیک کۆنسوڵخانە نوێیەکەی ئەمریکاوە بووە و بەپێی زانیارییەکان دوو ھێرشی دیکەش لەو شێوەیە لە نزیک گۆمەسپان روویداوە.
دەنگە بەھێزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەک بووە و لە رێگای دڕۆنەوە ئاراستەکراو بووە و لە گوندی براغ کەوتووەتە خوارەوە و، ھاوکات بەپێی زانیارییەکان لە نزیک گۆمەسپانیش دوو ھێرشی دیکەی ھاوشێوە روویداوە و لە ئێستاشدا دەزگا ئەمنییەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن.
جێی ئاماژەیە رۆژی ١٤ی نیسانی ئەمساڵ ھێرشێک کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و دوای ئەنجامدانی ھێرشەکە، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ ھۆکاری تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، دەرکەوت ھێرشەکە لە رێگەی درۆنی تی ئێن تی کراو بووە و ئاراستەی بنکەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەناو فڕۆکەخانە کرا بوو".