Zana Natık Kerem
06 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2020
سەڵاحەددین ــ AA
لە ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆسەر هێزەكانی سوپا لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین باكووری عێراق، پێنج سەرباز كوژران و برینداربوون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی خۆجێی رایگەیاندووە كە تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر هێزەكانی فەوجی دووی كۆماندۆ سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین لە ناحیەی متێبیجە رۆژهەڵاتی سەڵاحەددین.
سەرچاوەكە باسی لەوەیش كرد كە لە ئاكامی هێرشەكەدا، دوو سەرباز كوژراون و سێی دیكەیش برینداربوون.