Zana Natık Kerem
25 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2022
ھەولێر ــ AA
بەھۆی بوونی کیشە لە سێرڤەرە سەرەکییەکانی لە ئەورووپا، خزمەتگوزارییەکانی واتسئاپ لە ژمارەیەک وڵات و ناوچەی جیهان بچڕا لەنێویاندا، عێراق و هەرێمی کوردستان.
لەمبارەیەوە وەزارەتی گەیاندنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ھۆکاری بچڕاندنی خزمەتگوزارییەکانی واتسئاپ روون کردووەتەوە و رایگەیاندووە کە بوونی کێشە لە سێرڤەرە سەرەکییەکانی لە ئەورووپا، بووەتە ھۆی بچڕانی خزمەتگوزارییەکانی واتسئاپ.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، خزمەتگوزارییەکانی واتسئاپ لە ژمارەیەک وڵات و ناوچەی جیھان بچڕا لەنێویاندا، عێراق و هەرێمی کوردستان کە ئەوەیش وای کردووە، بەکارھێنەران نەتوانن لەڕێگای ئەم ئەپلیکەیشنەوە نامە، وێنە و ڤیدیۆ بۆ یەکتر بنێرن.