Rewa Mahmood Hasan
25 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2022
سلێمانی - AA
ئەمڕۆ ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، نیمچەخۆرگیرانی نیوە بۆ تەواو لە وڵاتانی ئەورووپا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێویاندا عێراق و هەرێمی کوردستان و بەشێک لە ئەفریقا روودەدات.
بەپێی شارەزایانی زانستی فەلەکناسی خۆرگیرانەکە لە کاتژمێر ١١:٥٨ بەکاتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و لە کاتژمێر ١٦:٠٢ بەکاتی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ دێت، ماوەی خۆرگیرانەکە چوار کاتژمێر دەبێت لە جیهان و لە هەرێمی کوردستان دوو کاتژمێر و ٣١ خولەک دەخایەنێت.
خۆرگیرانەکە لەم شوێنانە دەبینرێت، سەرەتا لە ئایسلاند دەست پێ دەکات پاشان هەریەکە لە بەریتانیا، نەرویج، سوید ، فنلاند و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا و بەشێکی ئاسیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا، ئێران، سووریا و عیراق، هەروەها چەقی خۆرگیرانەکە رووسیا دەبێت پاشان بەشێکی کەم لە ئەفریقا و عومان و پاکستان دواتر کۆتایی بە خۆرگیرانەکە دێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە شارەزایانی بواری فەلەکناسی ئاماژەی پێ دەکەن، خۆرگیران بەپێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جیاواز دەبێت لە هەرێمی کوردستان لە لەسەدا ١٤بۆ لە لەسەدا ٥٧ دەبێت.
کاتەکانی خۆرگیران لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت؛ لە شاری دهۆک لە کاتژمێر ١٢:٥٦ دەست پێ دەکات و لە کاتژمێر ١٥:٢٧ کۆتایی دێت لە شاری هەولێر لە کاتژمێر ١٢:٥٩ دەست پێ دەکات و لە کاتژمێر ١٥:٣٠ کۆتایی پێ دێت و لە شاری سلێمانی لە کاتژمێر ١٣:٠٣ دەست پێ دەکات لە کاتژمێر ١٥:٣٣ کۆتایی دێت لە شاری هەڵەبجە لە کاتژمێر ١٣:٠٤ دەست پێ دەکات و لە کاتژمێر ١٥:٣٤ کۆتایی دێت.