Heman Hussein Yaseen Yaseen
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
هەولێر - AA
ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمان کردووە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە ٧ی ئاسایی، ساڵی یەکەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، لەکاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەمەی و تیایدا داهاتوو "پشتبەستن بە حوکمی بڕگە سێیەمی ماددە ١٨ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگھێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشـتنی ژمارە ٧ی ئاسایی، ساڵی یەکەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ـ عیراق لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠١٩/٦/١٠دا، سەبارەت بە سوێندخواردنی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ھەرێمی کوردستان-عێراق".
لە بەشێکی دیکەی بانگهێشتنامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە لەبەر ئامادەبوونی میوانان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و نەبوونی شوێنی پێویست لە تەلاری پەرلەمان، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاری دا ئەم دانیشتنە لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.