Haydar Karaalp
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2019
به‌غدا - AA
وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، عه‌لائه‌دین عه‌لوان نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد.
عه‌لوان له نامه‌كه‌یدا كه ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه و له میدیاكانی عێراقدا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه، دووچاری ژماره‌یه‌ك به‌ربه‌ست بووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا و به‌مهۆیه‌وه له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام نابێت و، ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
عه‌لوان له شوباتی ٢٠١٨ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه جارێکی دیکە نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه داواكاریه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه.