Zana Natık Kerem
16 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە شەش تیرۆریستی داعش لە سنووری باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك باكووری عێراق، دەستگیركراون.
لە راگەیەندراوێكدا ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردەوە كە هێزەكانیان پشت بەستن بە زانیارییەكانی هەواڵگریی و لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، شەش تیرۆریستی داعشیان لە سنووری قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای كەركووك دەستگیركردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە ئەو شەش تیرۆریستەی داعش لە میانی بەردەوامی هەوڵەكانی هەواڵگریی و هاوكاریی هاووڵاتییاندا، دەستگیركراون.
باس لەوەیش كراوە كە لە میانی دەستگیركردنی ئەو شەش تیرۆریستەی داعش، دەستبەسەر بڕێك تەقەمەنییدا، گیراوە.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەی ئاژانسی هەواڵگریی ئاماژە بەوە دراوە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراون، دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت پێشتر تەقینەوەیەك لە سنووری ناحیەی ریاز سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای روویدابوو بەهۆیەوە ئافرەتێك كوژرا و دوو كەسی دیكەیش برینداربوون.