Ozhin Jola
16 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2020
کەرکووک - AA
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له سنووری ناحیه‌ی ریازی سەربە قه‌زای حه‌ویجه باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، کجێک شه‌هید دەبێت و کچ و کوڕێکی دیكه‌ش بریندار دەبن.
لەمبارەیەوە بەرپرسی راگەیاندنی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی، جەودەت عەساف بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له گوندی نیونشیین سەربە ناحیه‌ی ریاز بۆمبێكی چێندراو له‌نێو كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵییدا، ته‌قیوه‌ته‌وه".
جەودەت عەساف گوتیشی: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه کچێکی تەمەن ١٩ساڵ بەناوی نور ئەحمەد خەلیل شه‌هیدبووه و کچ و کوڕێکی تر بەناوەکانی شروق حەدیدی تەمەن ٢٠ساڵ و ئەحمەد موخڵس تەمەن ٢٠ساڵ بریندار بوون".
ناوبراو راشیگەیاند کە قوربانییەکان بۆکاری کشتوکاڵی چوونەتە کێڵگەکە و بۆمبەکەیش لەنێۆ کێڵگەیەکی شوتیدا تەقیوەتەوە کە پێ دەچێت هی سەردەمی چەکدارانی داعش بووبێت.