Zana Natık Kerem
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند کە لەئێستادا، بەرھەمھێنانی کارەبا گەیشتووەتە ٢١ ھەزار و ١٤٥ میگاوات.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، ئەحمەد موسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە وەزارەتی کارەبا ھەوڵدەدات پارێزگاری لەم ئاستەی بەرھەمھێنانی کارەبا بکات کە گەیشتووەتە ٢١ ھەزار و ١٤٥ میگاوات کە ئەو ژمارەیە لە ساڵانی رابردوودا تۆمار نەکراوە و گوتی: "پلانمان ھەیە بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر ھێلەکانی گواستنەوەی کارەبا، ئەوەیش لە میانی راکێشانی ھێلی نوێی گواستنەوەی کارەبا".
ئەحمەد موسا باسی لەوەشکردووە کە ژمارەیەک پڕۆژەی گەورە بۆ باشترکردنی رەوشی کارەبا جێبەجێ دەکرێن و گوتی: "ژمارەیەک پڕۆژەی راکێشانی گواستنەوەی کارەبا بەڕێژەی ٧٠ لەسەدا تەواوبوون".
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، ئەحمەد موسا راشیگەیاندووە، وەزارەتی کارەبا وێرای بەرەنگاریی گەورە، کاری گەورەی ئەنجامداوە بۆ باشترکردنی رەوشی کارەبا و گوتی: "لە میانی ساڵی داھاتوودا، شەش ھەزار بۆ حەوت هەزار میگاواتی کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانیی زیاد دەکرێت".