Fakhradın Ibrahım Mohammad
08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی ئاشكرای كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ ئه‌نجام داوه.
مه‌سرور بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر زانیاری له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان خۆی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرا كردووه كه ئه‌مڕۆ به‌یانی ئه‌نجامیان داوه.
به گوێره‌ی تویته‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق تاوتوێ كراوه و هه‌روه‌ها رێكاره تایبه‌تییه‌كان بۆ رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی قه‌یرانه‌كه باسی لێكراوه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٧ی كانوونی دووهه‌م، سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه كه به ده‌یان مووشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر كردووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێیه.
له‌م باره‌یه‌وه كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه "ئاگاداری هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌كانمان له عێراق هه‌ین، سه‌رۆك له‌م باره‌وه ئاگاداره. له نزیكه‌وه دۆخه‌كه چاودێری ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له راوێژداین".