Rewa Mahmood Hasan
02 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2020
سلێمانی- AA
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند کە سێ هاووڵاتی عه‌ره‌بیان ده‌ستگیركردووه كه تۆمه‌تبارن به كوشتنی دوو كه‌س.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە سێ هاووڵاتی عەرەبیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی دوو کەس.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نەقیب سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە ئه‌و سێ تۆمه‌تباره له به‌غدا دوو كه‌سیان كوشتووه و دواتر روویانكردۆته سلێمانی كه له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌واری شاره‌وه رۆژی شه‌ممه یەکی شوباتی ٢٠٢٠ ده‌ستگیركراون.
هەروەها نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوتی: "شه‌وی رابردوو هاووڵاتی له شه‌قامی ئۆرزدی له سلێمانی به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركراون و دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیركراون كه بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه".
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌سه‌ره‌تای ساڵەوە تا ئێستا ١٠ كه‌س به‌تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیركراون و گوتی: "چه‌ند كه‌سێك به‌تۆمه‌تی فێڵكردن ده‌ستگیركراون كه یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان ٤٨ دۆسیه‌ی هه‌یه".