Zana Natık Kerem
21 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەورۆز پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
محەمەد حەلبوسی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا و نووسیوویەتی:
"پیرۆزبایی لە گەلی عێراقمان لە کوردستان و سەرجەم ئەوانە دەکەم کە یادی جەژنی نەورۆز دەکەنەوە".
راشیگەیاندووە " لە جەژنی نەورۆزدا، دەڕوانییە بەدیھێنانی یەکھەڵوێستی نیشتمانیی ئەوەیش بە ئامانجی بەرەوڕووبوونەوەی بەرەنگارییەکان".