Zana Natık Kerem
24 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە ٢٤ ی نیسانی ١٩٧٤ لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە کە بووە ھۆی شەھید و برینداربوونی سەدان کەسی بێتاوان.
مەسرور بارزانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە چل و حەوتەمین ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە لایەن رۆژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی-دا ھاتووە: "لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە ٢٤ ی نیسانی ١٩٧٤ لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە کە بووە ھۆی شەھید و برینداربوونی سەدان کەسی بێتاوان کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆی سلێمانی بوون کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوون، ھەروەھا لە ٢٤ ی نیسانی ١٩٨٢ ڕژێمی بەعس تاوانێکی دیکەی بەرامبەر شارەکە ئەنجامدا و خۆپێشاندانێکی گوللەباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی بۆردومانی قەڵادزێ ڕێکخرا بوو".
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە: "سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەھیدانی ئەم دوو کارەساتە دادەنوێنین".
٤٧ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ۲٤ ی نیسانی ساڵی ۱۹۷٤ دا، شاری قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە بۆردمانکرا و لەئاکامدا ١٢٣ ھاووڵاتی سڤیل، فەرمانبەر، قوتابی و مامۆستای زانکۆی سلێمانی کە ئەو کات لە قەڵادزێ بوون، شەھیدبوون و زیاتر لە ٤٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.