Abdulhameed Husseın Karam
01 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوای خاتوو نیعمەت خانی کچی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامی مەسعود بارزانی-دا ھاتووە: "بەداخێکی زۆرەوە خاتوو نیعمەت خانی کچی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی و، خوشکی خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی ڕەحمەتی کاک ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و کۆچی دوایی کردووە"
بەپێی ئەو پەیامەی لە ماڵپەڕی فەرمیی مەسعود بارزانی-دا بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان رایگەیاندووە: "بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێوشوێنەکانی وەزارەتی تەندروستی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی ھاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو نیعمەت خان بەڕێوە ناچێت. داوا دەکەم لە ماڵەکانی خۆتان ھەر کەس بە دوعا و خوێندنەوەی فاتیحە پرسە و ھاوخەمی خۆتان دەرببڕن. خودای مەزن پاداشی ھەموو لایەک بدات و خوالێخۆشبوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات".