Heman Hussein Yaseen
08 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2025
ھەولێر - AA
کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم، ئەرمان تۆپچو لە هەولێر پێشوازی لە پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر کرد.
کۆنسوڵخانەی گشتی تورکیا لە هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس چەند وێنەیەکی پێشوازی و دیدارەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویەتی: "زۆر خۆشحاڵ بووین بە پێشوازیکردن لە پارێزگاری سلێمانی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر لە کونسوڵگەری گشتیمان بۆ تاوتوێکردنی هەماهەنگی زیاتری نێوانمان".