Heman Hussein Yaseen
11 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2025
هەولێر - AA
کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر بە مەبەستی سوپاسگوزاریی لەبەرامبەر ھاوکاری لێقەوماوانی بوولەرەزەکەی شەشی شوباتی مەڕەش، سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد.
کۆنسوڵخانەی گشتی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە کە کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر ئەرمان تۆپچو سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد و لەلایەن سەرۆکی دەزگا موسا ئەحمەد پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوە.
کۆنسوڵخانەی گشتی تورکیا بڵاویشکردووەتەوە کە، کۆنسوڵی گشتی سوپاسی ھاوکاری و یارمەتییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی کردووە لەمیانی بوومەلەرزەکەی شەشی شوبات و ڕایگەیاندووە کە ئێمەیان بەتەنیا بەجێنەھێشت و لە چرکەکانی سەرەتادا گەیشتنە ناوچە کارەساتبارەکان.
ئەوەش ڕاگەیاندراوە کە ھەر لە سەردانەکەدا کۆنسوڵی گشتی تورکیا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیووە کە دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ھاوبەشی لەگەڵ مانگی سوری تورکی یارمەتییەکانیان دەگەیەننە ئاوارە و پەنابەرەکان لە ھەرێم.