Heman Hussein Yaseen
14 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2024
هەولێر -AA
ئەمڕۆ دووشەممە جێگری سەرۆکی هەرێم، جەعفەر شێخ مستەفا پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم، ئەرمان تۆپچو و شاندێکی یاوەری کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدان و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە سیاسیی و ئەمنیەکانی ناوچەکە بە گشتیی خرانە بەر باس و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.