Zana Natık Kerem
01 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2021
هەولێر - AA
هێزە ئەمنییەکانی عێراق ١٩ داواکراویان بە ماددە جۆراوجۆرەکان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بە ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەوە، هاوکات هێزە ئەمنییەکان ١٥ تۆمەتباری دیکەیان دەستگیرکردووە کە بە ماددە جۆراوجۆرەکان داواکرابوون.
ئاماژە بەوەشدراوە کە هێزە ئەمنییەکان دوو بۆمبی چێنراویشیان دۆزیووەتەوە.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە هاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات بەتایبەت لە ناوچەکانی نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەددین (باکوور) و پارێزگای دیاله (رۆژھەڵات)ی عێراق، کە بە "سێگۆشەی مەرگ" ناودەبرێت.