Heman Hussein Yaseen
21 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2023
هه‌ولێر - AA
ئەگەرچی کەشوھەوا تا رادەیەک سارد و باراناوییە، بەڵام ژمارەیەک لە ھاووڵاتییان بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بە جۆش و خرۆشەوە پەیتا پەیتا روو لە سەیرانگاکان دەکەن.
ھاووڵاتییان جگە لە پۆشینی جلوبەرگی کوردی، ئەوا بەھۆی ساردی کەشوھەواوە چاکێت و جلوبەرگی دیکەیان پۆشیووە و لە کەشێکی جیاواز ئەو بۆنەیە دەکەنەوە، به گشتی هاووڵاتییان بۆ ئه‌مساڵ خێوه‌تیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌ته سه‌یران، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خۆپاراستن له ته‌ڕبوون به‌هۆی بارانبارینه‌وه.
سەیرانگای ھەنارە، یەکێکە لە سەیرانگا دەشتایی و فراوانەکانی ھەولێر، کە ساڵانە زۆرترین خەڵک رووی تێدەکات، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی کەشوھەوا وەک ساڵانی پێشوو نییە و پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داھاتوودا گەشتیاران زیاتر رووی تێبکەن.
له‌میانی سه‌ردانیكردنمان بۆ لای خێزانه‌كان، زۆرینه‌یان بریتیی بوون له په‌نابه‌رانی سووریا كه به مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران روویان له سه‌یرانگاكه كردبوو، سه‌عید شێخۆ یه‌كێك له په‌نابه‌ره سوورییه‌كان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ماوه‌ی ١١ ساڵه به‌هۆی دۆخی سووریاوه هاتووینه‌ته هه‌رێمی كوردستان و لێره نیشته‌جێین، ساڵانه له یادی نه‌ورۆزدا بۆ خۆشی ده‌ربڕین روو له سه‌یرانگاكان ده‌كه‌ین".
فه‌هد سوڵتان یه‌كێكی دیكه‌یه له په‌نابه‌ره سوورییه‌كان كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به‌ده‌م هه‌ڵپه‌ڕكێی و گۆرانی گوتنه‌وه له سهیرانگاكهدا بوون و بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''له ساڵی ٢٠١٢ به‌هۆی دۆخی سووریاوه په‌نامان هێناوه‌ته به‌ر هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له هه‌موو كه‌سوكارم ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موولایه‌ك، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كه‌ین كه ماوه‌ی ١١ ساڵه ئێمه‌ی له‌خۆگرتووه".
به گشتی تیمه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی فریاكه‌وتن و تیمی ته‌ندروستی له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ده‌ینرێن و له ئه‌ركدان.
به‌رزاییه‌كانی كه‌سنه‌زان، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و شوێنه گه‌شتیاریانه‌ی كه هاووڵاتییان له بۆنه جیاوازه‌كان سه‌ردانی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه و، نارنج محه‌مه‌د یه‌كێك له گه‌شتیاره‌كان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''ئێمه بڕیارماندابوو كه به‌شداری گه‌شت و سه‌یرانی جه‌ژنی نه‌ورۆز بكه‌ین، بۆیه‌ش كه‌شوهه‌وا نه‌بووه رێگر له‌به‌رده‌م هاتنه ده‌ره‌وه‌مان و هیوادارین ئه‌مڕۆ كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رین''.
هاوكات توانا جه‌بار كه له‌گه‌ڵ دایك و خوشكه‌كانی له‌و شوێنه دانیشتوون بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، ئه‌و بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمه ساڵانه له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا دێینه ده‌ره‌وه بۆ گه‌شت و سه‌یران، ئه‌مڕۆش هه‌رچه‌نده كه‌شوهه‌وا له‌بار نه‌بوو به‌ڵام بڕیارماندا گه‌شتی خۆمان بكه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی ده‌توانین بمێنینه‌وه، به‌ڵام به گشتی كه‌شه‌كه سارد نیه، ته‌نیا هه‌ور هه‌یه و ئه‌گه‌ری بارانبارینێكی كه‌می هه‌یه".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنێ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ سێشەممە ئەگەری بارانبارینی ھەیە و به‌مهۆیه‌وه‌ش به‌راورد به ساڵانی رابردوو، خه‌ڵك كه‌متر له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و سه‌یرانگاكان ده‌بیندرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، ٢٠ی ئادار، بە ئامادەبوونی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و پارێزگاری ھەولێر و چەندین بەرپرسی دیکەی حزبی و حکوومی، ئاگری نەورۆز لە پاڕکی شانەدەر کرایەوە.
لە رێوڕەسمێکدا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک کوڕ و کچی شەھید ئاگری نەورۆزیان داگیرساند و، دوای داگیرسانی ئاگری نەورۆزیش، ھەڵپەرکێ و شایی لەلایەن بەشداربووانی رێوڕەسمەکە دەستی پێ‌کرد
21.03.2023 گەشت و سەیرانی ھاووڵاتییان لەیەکەم رۆژی نەورۆزدا
ئەگەرچی کەشوھەوا تا رادەیەک سارد و باراناوییە، بەڵام ژمارەیەک لە ھاووڵاتییان بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بە جۆش و خرۆشەوە پەیتا پەیتا روو لە سەیرانگاکان دەکەن.