Hamit Hüseyin
21 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2016
ماڵپەری سەرۆكایەتی هەرێم بڵاوی کردەوە به‌داخه‌وه شه‌وی 20ی 8ی 2016 له شارۆچكه‌ی شاهینبه‌ی شاری عەنتاب، له ئه‌نجامی هێرشی خۆكوژێكی تیرۆریست بۆسەر بۆنەیەكی كۆمەڵایەتیی خەڵك، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان شەهید و بریندار بوون، وێڕای دەربڕینی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ كه‌سوكاری شەهیدان، هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
ھەروەھا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی کردووە: "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەكەین. ئەوەیش دووپات دەكەینەوە كە تیرۆر و هزری توندڕۆیی هەڕەشەیەكی جدییە بۆ سەر هەموو لایەك و دژی ژیان و ئاسوودەیی هاووڵاتییانە. هەر بۆیەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كاری هاوبەشی وڵاتان و جدییەتی هەموو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە".