Zana Natık Kerem
27 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2023
ھەولێر – AA
ساڵانە و لە رۆژانی پێش ھاتنی جەژنەکاندا، بازاڕی شارەکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت شارە گەورەکان زیاتر دەبوژێنەوە و ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتییان بۆ کڕینی پێداویستییەکانی جەژن روو لە بازاڕەکان دەکەن و تا درەنگانی شەو بازاڕ و دوکانەکان بە رووی ھاووڵاتییاندا کراوەن.
لە رۆژانی پێش جەژندا فرۆشیارانی شیرینی و چەرەزات بازاڕیان گەرمترە بەراورد بە زۆر فرۆشیاری دیکە و نرخەکانیان گران نەکردووە و ھەر وەک ساڵانی رابردوو دەیفرۆش.
لەمبارەیەوە خاوەن دوکانی چەرەزات و چکلێت و شرینی لە بازاڕی سلێمانی، عومەر عەبدوڵڵا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دواو گوتی: "لەئێستادا بازاڕمان زۆر باشە و خەڵکێکی زۆر بۆ کڕینی پێدوایستییەکانی جەژنی قوربان بەتایبەتی کڕینی چەرەزات، چوکلێت و شرێنی روو لە بازاڕ دەکەن".
عومەر عەبدوڵڵا باسی لەوەیش کرد کە نرخی چەرەزات، چوکلێت و شرینی وەک ساڵانی ھیچ گۆڕانکاریی بەسەردا نەھاتووە و رایگەیاند "نرخی چەرەزات، چوکلێت و شرینیمان گڕان نەکردووە و ھەر بە نرخی ساڵانی رابردوو دەیانفرۆشین".
ناجگێربوونی نرخی دۆلاری ئەمریکی کاریگەری لەسەر نرخی خۆراک و کەلوپەل لە بازاڕەکاندا دروست کردووە و لەوبارەیەوە خاوەن دوکانی چەرەزات و چوکلێت و شرینی لە بازاڕی گەورەی سلێمانی، عومەر عەبدوڵڵا لەبارەی گوتی: "تا ئێستا نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا، جێگیرنەکراوە کە ئەوەیش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و کەلوپەکاندا لە بازاڕەکاندا دروست کردووە".
عومەر عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەیشدا کە دوو جۆر چەرەزاتیان ھەیە و گوتی: "چەرەزی پلە یەک و پلە دوومان ھەیە کە خەڵکی زیاتر ئەو دوو جۆرە دەکڕن".
لە دوکانەکەی عومەر عەبدوڵڵا، چەندین جۆری شرینی دروستکراوی خۆماڵی دەستدەکەوێت و لەوبارەیەوە ناوبراو گوتی: "شرینەکەمان خواستی زۆریان لەسەرە و خەڵکێکی زۆر دێن دەکڕن، چونکە دروست کراوی خۆماڵیین".
بەگوتەی عومەر عەبدوڵڵا کە چەرەزات، چکلێت و شرینی وەک خۆراکەکانی دیکە نییە، خەڵکی ناچارن بیانکڕن و گوتی: "لەم رۆژانەدا بەهۆی ئەوەی نزیکی جەژنی قوربانە، تا درەنگانی شەو دوکانمان بەڕووی هاووڵاتییاندا کراوەیەوە".
رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە وەک یەکەم جەژنی قوربانی دیاری کراوە و ھاوکات حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەم بۆنەیەوە ماوەی شەش رۆژ پشووی لەسەرجەم دامودەزگاکانی راگەیاندووە.