Heman Hussein Yaseen
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) و ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٣١ ھەزار و ٦٣٦ و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە ھەزار و ١٨٦ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ١٠٠ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە، ھەزار و ٢١٨ لە ھەولێر، ٦٩٦ لە سلێمانی، ٨٣ لە گەرمیان، ٣٥ لە ھەڵەبجە و، دوو ھەزار و ٦٨ کەسیش لە دھۆک بوونە، دەرەنجام ٥٠٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
پارێزگای ھەولێر، ٢٠١ تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان
شاری سلێمانی، ١٠٣ تووشبوو، ھەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان
ئیدارەی گەرمیان ١٩ تووشبوو.
ئیدارەی راپەڕین، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای دھۆک، ١٧١ تووشبوو ، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ھەڵەبجە، ١٠ تووشبوو.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٩٢ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٢١٠ لە ھەولێر، ٢٧ لە سلێمانی، ٢٨ ئیدارەی گەرمیان، ٢٠٦ لە دھۆک و، ٢١ لە ھەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٣٣٨ ھەزار و ٣٢٢ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە، ١٣٢ ھەزار ٢٩٨ لە ھەولێر، ٩١ ھەزار و ٨٧١ لە سلێمانی، ١١٠ ھەزار و ٩٦٥ لە دھۆک و، سێ ھەزار و ١٨٨ لە ھەڵەبجە بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھیچ ھاووڵاتییەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٣١ ھەزار و ٦٣٦ کەس کە، ١٢ ھەزار و ٧٨١ لە ھەولێر، ١٢ ھەزار و ٥٥٦ لە سلێمانی، پێنج ھەزار و ٢٨٤ لە دھۆک و ھەزار و ١٥ کەسیش لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ھەزار و ١٨٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە، ٤٤٤ لە ھەولێر، ٦٥٢ لە سلێمانی، ٧٣ لە دھۆک و ١٧ حاڵەت لە ھەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، ھەروەھا لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.