Heman Hussein Yaseen
23 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٧٣١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرئەنجام ٥٢٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە، بەمەیش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٢٤ ھەزار و ٧٩٤ کەس و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە ٩٠٣ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٧٣١ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە هەزار و ٦٤ لە ھەولێر،٥١١ لە سلێمانی، ھەزار و ٩٣٢ لە دھۆک و ١٨٤ لە گەرمیان و ٤٠ لە هەڵەبجە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
پارێزگای ھەولێر، ١٩٤ تووشبوو و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
شاری سلێمانی، ٩٨ تووشبوو، شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی گەرمیان، ٣١ تووشبوو.
پارێزگای دھۆک، ١٨٩ تووشبوو.
هەڵەبجە، ١١ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٥٧ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٢١٥ لە ھەولێر، ٥٧٥ لە سلێمانی، ٣٦ ئیدارەی گەرمیان و ٣١ لە هەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەیش کردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٢٧٦ ھەزار و ٧٣٥ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ١١٥ ھەزار و١٠٧ لە ھەولێر، ٨١ ھەزار و ٨٥٣ لە سلێمانی، ٧٧ ھەزار و ١٧٥ لە دھۆک و دوو ھەزار و ٦٠٠ لە ھەڵەبجە بووە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئەوەیش ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ٢١ ھەزار و ٨٣١ ھاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ٢١ ھەزار و ٧٢٢ ھاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨ هاووڵاتیی کەرەنتین کراوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٤ ھەزار و ٧٩٤ کەس کە ١٠ ھەزار و ١٣٦ لە ھەولێر، ١٠ ھەزار و٩٥١ لە سلێمانی، دوو ھەزار و ٩٣٢ لە دھۆک و٧٧٥ کەسیش لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٩٠٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٣٢٧ لە ھەولێر، ٥٣٧ لە سلێمانی، ٢٣ لە دھۆک و ١٦ حاڵەت لە ھەڵەبجە بووە.