Fakhradin Ibrahim Mohammad
22 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2020
هەولێر - AA
ئەمڕۆ هەینی، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان رادەگەیەندرێت.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئاگاداری رای گشتی دەکات کە ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان رادەگەیەنێت.
بڕیارە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لێژنەی باڵای بینینی مانگ، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بۆ موسڵمانان لە هەرێمی کوردستان رابگەیەنێت.
بۆ ئەم مەبەستە داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان کراوە، کاتژمێر ٧ی ئێوارە لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف ئامادە بن.