Hemin Hüseyin
15 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2018
هەولێر-AA
لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری ھەولێر وەک تەواوی مزگەوتەکانی دیکە، کاتژمێر ٥ و ١٥ خولەک نوێژی جەژن کرا و دواتر گوتاری جەژنی رەمەزان خوێندرایەوە و ئیمام و پێشنوێژی مزگەتەکەش ئاماژەی بەوە کرد کە جەژنی رەمەزان تایبەتمەندی خۆی ھەیە چونکە مانگی رەمەزان پڕە لە خێر و بەرەکەت و گەڕانەوە و لێخۆشبوون.
گوتار خوێن و پێشنوێژی مزگەوتی جەلیل خەیات، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد لە دەستپێکی گوتارەکەیدا دوعا و نزای بۆ شەھیدەکان و ھێزەکانی پێشمەرگە کرد و ھاوکات دەستخۆشی لە دەزگاکانی ئەمنیی و راگەیاندکاران کرد کە لەمانگی رەمەزاندا توانیوویانە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.
لە دەستپێکی گوتارەکەیدا، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد گوتی: "خودای گەورە یارمەتیداین کە توانیمان مانگی رەمەزان بە سەرکەوتوویی تەواو بکەین و عیبادەت بکەین، کە ئەمە نیعمەتێکی خودای گەورەیە و پێویستی بە سوپاس و ستایش ھەیە، لە خوای گەورە داواکارین کە نوێژ و تاعەتی ھەموومان قبوڵ بکات. ئەو مانگە پڕ خێر و بەرەکەتە رۆیشت، بەڵام دێتەوە، دیارنیە کە ھاتەوە ئایا ئێمە لەگەڵی دەبین یان نا، بۆیە لەخوای گەورە داواکارین دوعا و نزاکانمان قبوڵ بکات و لە گوناھەکانمان خۆش بێت".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.