Süleyman Elçin
12 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2021
ئەنتاڵیا - AA
کاری وێنەگرتنی فیلمی "Five Eyes پێنج چاو'' کە تیایدا دەرهێنەری بەناوبانگی هۆڵیهود، گای ریچی و ئەکتەری بەناوبانگ، جیسۆن ستاتھام پێکەوە کار دەکەن لە ئەنتاڵیا درێژەی هەیە.
کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە قەڵای مێژوویی و مەیدانی کۆماریی بەڕێوەدەچێت.
ئەو کۆڵان و مەیدانانەی تیایاندا کاری وێنەگرتنی فیلمەکە ئەنجام دەدرێت، بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمەکانی پۆلیسیش رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵیان لە ناوچەکەدا گرتووەتەبەر.