Abdullah Shukur
22 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە رێورەسمی کردنەوەی ناوەندی کۆنگرەی ئێکسپۆ کرد گوتی: "ھیوادارم ناوەندی کۆنگرەی ئێکسپۆ ٢٠١٦ لە ئەنتاڵیا رۆڵی گرنگی لە ناساندنی وڵات و شارەکانمان ھەبێت، ھاوکات نموونەی ئەندازیاری چەندین وڵات لێرە بوونی ھەیە، ناوەندی کۆنگرەی ئێکسپۆ ئەرکێکی جیاواز لە ناساندنی وڵاتەکەمان بە رووی جیھان دەبێت".
ئەردۆغان بەشداری لە رێورەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پرۆژەیەگی گەورە لە شارۆچکەی کەپەزی پارێزگای ئەنتاڵیا کرد و وتارێکی بۆ جەماوەر پێشکەش کرد.
ئەردۆغان باسی لە بواری وەبەرھەمھێنان لە ئەنتاڵیا کرد و گوتی: "ھیوادارم ناوەندی کۆنگرەی ئێکسپۆ ٢٠١٦ لە ئەنتاڵیا رۆڵی گرنگی لە ناساندنی وڵات و شارەکانمان ھەبێت. ئەم شوێنە دەبێتە نموونەی ژینگەیەکی جوان و دەوڵەمەند لە ئەنتاڵیا. ھاوکات نموونەی ئەندازیاری تورکیا و چەندین وڵات لێرە بوونی ھەیە، ناوەندی کۆنگرەی ئێکسپۆ ئەرکێکی جیاواز لە ناساندنی وڵاتەکەمان بە رووی جیھان دەبێت".
ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "لە چوارچێوەی چالاکییەکە چاوەڕێی ھاتنی ھەشت ملیۆن کەس دەکرێت. گەورەترین ناوەندی کۆنگرەی تورکیا ئێکسپۆیە، شوێنی شەش ھەزار و ٣٠٠ کەس دەبێتەوە، ئایا بۆچی ئەوانی دیکە نەیانتوانی شتێکی بەم شێوەیە دروست بکەن، ئەو کردارانەی کە ئێمە پێی گەیشتووین، خەونی ئەوانیش پێی ناگات ".