Ömer Ürer
17 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2021
دوزجە - AA
لە پارێزگای دوزجه باكووری خۆرئاوای توركیا، پارکەکان کە شوێنی شەیدایانی سروشت و وێنەگرانن، بە رەنگەکانی زەرد، قاوەیی و سەوز داپۆشراون.
پارکی سروشتی تاڤگەی ئایدینپنار کە دەکەوێتە ناوچە بەرزەکانی شارەکە، بە هاتنی وەرزی پاییز رازاوەتەوە و دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیوە.
ئاوێتەبوونی دەنگی ئاوی تاڤگە و شنەی درەختەکان لە ناوچەکەدا، کەشوهەوایەکی سەرنجڕاکێشی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.
ناوچەکە کە ژمارەیەکی زۆر درەختی بەرزی تیادایە لە پاڵ ئەوەی شوێنێکە بۆ شەیدایانی سروست، هاوکات شوێنێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی بۆ وەرزشکردن رووی تێ دەکەن.
ناوچەکە کە لەم ساڵای رابردوودا رێگاکانی چاککران بەمەبەستی ئاسانکردنی هاتوچۆ و شوێنی مانەوەی تیادا دروست کراوە، بووەتە جێی سەرنجی سروشت دۆستان و گەڕیدەکان.